بـارزان خالد_ئابووری_نوێ ژین
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٣٩ دۆلار و ٨٣ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساس بە ٣٧ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گۆڕانکاریەکانی نرخی نەوت ھاوکاتە لەگەڵ کەمبونەوەی خواست لەسەری بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتین کردنی بەشێکی وڵاتان، کە ئەمەش وایکردووە جوڵەی هاتووچۆ و کارگەکان کەم بێتەوە.
رێکخراوی ئۆپێک و بەشێک لە وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە لە دەستپێکی ئەمساڵ بڕیاریاندا بە، کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بە ئامانجی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت و دابەزینی بەردەوامی پشکی بەشێک لە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، ئەگەرەکانی کۆتایی رێککەوتنەکەی بەرزکردووەتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق