ھۆزان احمد_تەندروستی _نوێ ژین
مریشک یەکێکە لەپڕفرۆشترین جۆرەکانی گۆشت لە جیھاندا،پڕە لە پڕۆتین و کانزا ھەروەک دەزانین کە سنگی مریشک یەکێکە لەبەناوبانگترین بەشی مریشک، چونکە گۆشتەکەی بێ چەوری و پاکە،لەگەڵ ئەوەشدا قاچی مریشک چەندین سوودی تەندروستی ھەیە بۆ لەشی مرۆڤ .
سوودەکانی خواردنی قاچی مریشک ئەمانەن:
١-ڕێگە لە تووشبوون بەھەڵامەت دەگرێت.
٢-خڕۆکەی سوور و سپی لەخوێندا زیاد دەکات.
٣-سوودێکی یەکجار زۆر بە گەدە دەگەیەنێت.
٤-دەوڵەمەندە بە کۆلاجین کە گرینگە بۆ پێست و قژ.
٥-پارێزگاری لەمانەوەی پووکی ددان دەکات و بەسوودە بۆ پووکی ددان.
٦-بەسوودە بۆ نینۆک و ئێسک،نینۆک و ئێسک بەھێز دەکات.
٧-بەرگری لەش بەھێز دەکات .
٨-یارمەتی ھاوسەنگکردنەوەی ھۆڕمۆنەکان دەدات.
٩-فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە.
١٠-پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە.
بۆ بوونی لەشێکی تەندروست و پێستێکی ساف، پێویستە ئەو خواردنانە بخورێن کە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم و پرۆتین، لە قاچی مریشکیشدا ھەر سێک ماددەی کۆلاجین و کالیسیۆم و پرۆتین ھەن،کە ھۆکارێکی سەرەکین بۆ تەندروستیەکی باش و پێستێکی ساف و جوان مانەوەی ڕوخسار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق