بـارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ته‌رمی كه‌سێك له یه‌كێك له شوقه‌كانی ناو بازاڕی دهۆك لە نزیك بازاڕی ته‌سبیح فرۆشان دۆزرایه‌وه.
بەپێی زانیارییەکان، كه‌سه‌كه ناوی "کەریم حەسەن سەعدۆ"ـیە و پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، خه‌ڵكی شنگاله ئاواره‌ی شاری دهۆكه و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به ته‌نیا له‌و شوقه‌یه‌دا ده‌ژیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو شوقه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه.
پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانی دهۆك پاش گه‌یشتنیان به شوقه‌كه، ته‌رمه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی توێكاری و هۆكاری مردنه‌كه‌ی گواسته‌وه بۆ پزیشكی دادی لە شاری دهۆك.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق