پەروەردەی عێڕاق ڕوونکردنەوە لەسەر خوێندنی ئەم ساڵ دەدات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 29 أكتوبر 2020

پەروەردەی عێڕاق ڕوونکردنەوە لەسەر خوێندنی ئەم ساڵ دەدات




عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین


لیژنەی پەروەردەی عێڕاق، بڕیاریدا دەوامی خوێندنگاکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، تەنها دوو ڕۆژ دەبێت لە هەفتەیەکدا و وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامیش درایە وەزارەتی تەندروستی.


قوسەی یاسری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند:" ئەمڕۆ  لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کۆبونەتەوە و هەردوولا رێککەوتوون، لە ساڵی نوێی خوێندن، تەنها دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەرگای خوێندنگاکان بکرێتەوە".


ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو،" دەسەڵاتی تەواو دراوەتە وەزارەتی تەندروستی بوو دەستپێکردنی خوێندن، کە بەپێی دواپێشهاتەکانی یەکەم ڕۆژی خوێندنی ئەمساڵ دیاری بکات".


قوسەی یاسری ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆگرامەکانی خوێندنی ئەمساڵ دەکرێتە دوو بەش و بەشێکی لە نێو قوتابخانە دەخوێندرێت و بەشەکەی تریشی بە شێوەی بۆنلاین دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق