عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
هەواڵگرى عێراق ڕایدەگەینێت، دوو تۆمەتباری بازرگانى کردن بەمرۆڤ، لەکاتى مامەڵەى فرۆشتنى منداڵێکى ساوادا دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٩ـی تشرینی یەکەمی٢٠٢٠" ئاژانسى هەواڵگرى عێڕاق ڕاگەیەنراوێکیان بڵاووکردەوە و ڕایگەیاند:" لەسەر فەرمانى وەزیرى ناوخۆ هێزەکانیان توانیویانە دوو تۆمەتبار لە ناوچەى حسێنیەى بەغدا دەستگیربکەن، کە مامەلەی بازرگانییان بە مرۆڤ دەکرد".
لەڕاگەیەنراوەکەی ئاژانسى هەواڵگرى عێڕاقدا هاتووە،" تۆمەتبارەکان لە کاتێکدا دەستگیرکراون کە هەردووکیان سەرقاڵى مامەڵەى فرۆشتنى منداڵێکى تەمەن پێنج رۆژ بوون بە بڕى ٢٠ ملیۆن دینار و هەردووکیان ژن بوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق