داوای پاڵپشتی لە ھێزی پێشمەرگە دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 29 أكتوبر 2020

داوای پاڵپشتی لە ھێزی پێشمەرگە دەکرێت


ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین


پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، دۆخی ئەمنی پارێزگاکە رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت و داوا لە پەڕلەمانتارانی سنوورەکە دەکەین پاڵپشتی لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بکەن.
 
لە ڕاگەیندراوێکدا کەریم عەلی، جێگری پارێزگاری دیالە ڕاگەیاند: "دۆخی ئەمنی پارێزگای دیالە رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت، چەکدارانی داعش بەشێوەی مەفرەزە دەستیان بە کوشتن و هەڵکوتانە سەر ماڵان کردووە، ئەو هێزە ئەمنیەشی لە سنوورەکە هەیە توانای کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەی نییە، بۆیە لە پارێزگاوە داوامان لە پەرلەمانتارانی عێراق کردووە، پاڵپشت و هاندەربن بۆئەوەی بە هاوئاهەنگی هێزە عێراقییەکان، پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە".

 ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "داعش توانای کۆنترۆڵکردنی هیچ شار و شارۆچکەیەکی نەماوە، بۆیە بە مەفرەزە کردەکانی ئەنجام دەدات و لە خانەقین، شارەبان، قەرەتەپە، حەمرین، گوڵاڵە و چەند ناوچەیەکی دیکە رۆژانە کردەی تووندوتیژی ئەنجامدەدەن و خەڵکی سڤیل دەکوژن".
 
دوێنێ چوارشەممە، لە شارۆچکەی شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە، خێزانێکی پێنج کەسی لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژران، پارێزگاری دیالە رایگەیاند، بکوژەکان چەکداری داعش بوون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق