کەیفی حسن هەرکی_ناوەندی هەواڵ _نوێ ژین
ئافرەتێکی تەمەن ۱۲۰ساڵ لە ڤایرۆسی کۆرۆنای چاک بوویەوە سەروک کۆماری تورکیا رەجب تەیب ئەردۆغان لەرێگای تەلەفونەوە لەتەندروستی پرسی.
"مەنیجە ئینجۆ" ئەو ژنە بەساڵاچووەی گوندی گەرووری شرناخە لە باکووری کوردستان دوایی تووش بوونی بە ڤایروسی کۆرۆنا ئەمڕۆ چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا لە تەمەنی ۱۲۰ساڵی ڕاگەیانرا ، ئەمەش سەرنجی زۆری بەدوای خۆیدا راکێشاوە.رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کردووە بۆ ئەوەی ئاگاداری ڕەوشی تەندروستیی بێت.
ناوبراو لەکاتی دەرچوونی لە نەخۆشخانە سوپاسی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کرد کە لەو ماوەیە لەگەڵی ماندوو بوون بۆ ئەوەی پەتاکە تێپەڕێنێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق