کەنەدا..پلانێک بۆ کەمکردنەوەی کۆچبەران دەگرنەبەر - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 31 أكتوبر 2020

کەنەدا..پلانێک بۆ کەمکردنەوەی کۆچبەران دەگرنەبەر



شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


حکومەتی کەنەدا ڕاگەیاند:"پلانی هەیە لە نێوان ساڵی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٣ دا و بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی کەمبوونەوەی ژمارەی کۆچبەران بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە، زیاتر لە ملیۆنێك و ٢٠٠ هەزار پەنابەر وەربگرێت".


ئاماژەیان بەوەشکردووە :" ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر کەم کۆچبەر وەردەگرێت بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە کە سنورەکان و فڕۆکەخانەکان داخراون، بەڵام پلانی فراوانی بۆ ساڵانی داهاتوو هەیە پێشبینی دەکات دۆخەکە لە ساڵی ٢٠٢١دا ئاسایی ببێتەوە و بۆ ئەوەش، پلانێکی تۆکمەیان هەیە بۆ وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران بە مەبەستی گەشەپێدانی ئابووری وڵاتەکەیا بە مەبەستی زیادکردنی هەلیکار و گەشەپێدانی ئابوری وڵاتەکەی، حکومەتی کەنەدا بەگوێرەی پلانێک کۆچبەران وەردەگرێت. 


شایەنی باسە:ئەمساڵ بەهۆی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان، ژمارەیەکی کەم لە کۆچبەران توانیویانە بەپێی پلانەکە بۆ ئەو وڵاتە کۆچ بکەن بەتایبەت لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٠دا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق