ئۆتیزم و ڕاهێنان و چارەسەرکردنی - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 31 أكتوبر 2020

ئۆتیزم و ڕاهێنان و چارەسەرکردنی


دەریا هەرکی ـ تەندروستی ـ نوێ ژین


ئۆتیزم، بریتیە لە شڵەژانێکی دەروونی توند، کە لە ئەنجامی تێکچوونی کۆئەندامی دەمار کە فەرمانەکانی مێشکۆڵە پەک دەخات و کێشە بۆ کەسەکە دروست دەکات، لە ڕووی تێکەڵ بوونی کۆمەڵایەتی و گەشەی زمانی و هەندێ ڕەفتاری دیکە.

ئەو ڕاھێنانانە چین کە وادەکات منداڵی ئۆتیزم بگۆڕدرێت بۆ منداڵی ئاسایی؟

لەم بارەیەوە کارینا محەمەد عبدالمناف، توێژەر و ڕاهێنەری ئوتیزم بۆ نوێ ژین میدیا وتی: "بە شێوەیەکی گشتی ڕاھێنەر دەبێت لە کێشە بنەڕەتیەکانی توشبووی ئۆتیزم دەستپێ بکات بۆ نموونە "کێشەی نانخواردن، رۆیشتن، خۆپاککردنەوە لە پاشەرۆ، قسەکردن و تەرکیز، ..."، پێویستە لە سەرەتادا ئەم کێشانەی چارەسەر بکرێت ئێنجا راھێنەر باز بدات بۆ راھێنانی تر وەک "پرۆسەی بەکۆمەڵایەتیکردنی منداڵ، قەبوولکردنی گۆڕانکاری..."، پێویستە یەکەم ھەنگاوی بریتیبێت لە زانیاری وەرگرتن لە دایک و باوک، تێبینیکردنی منداڵ بە شێوەیەکی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ بەجۆرێک تەواو شارەزایی وەرگرێت لەسەر ئەو کێشانەی کە توشبووی ئۆتیزمەکە ھەیەتی و ئینجا لە بنەرەتترین کێشە دەست پێ بکات وە دەبێت ھەنگاوی دووەمی بریتی بێت لە شێواز و رێگاکانی چۆنیەتی ئەنجامدانی راھێنانەکە".

باسی لەوەشکرد: "ماوەی راھێنانی منداڵی ئۆتیزم تا دەبێتەوە بە منداڵی ئاسایی، ئەو مەودا زەمەنیەیی کە پێویستە بۆ چارەسەر پەیوەستە بە ئاستی ئۆتیزم لە منداڵ و ئاستی زیرەکی "IQ" منداڵ، ئاست و توانای راھێنەرەکە و بریاردانی راھێنەرەکە لەسەر جۆری ئەو پرۆگرامەی کە لە چارەسەرکردندا پشتی پێدەبەستێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق