شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له رۆژئاوای شاری رومادی، دوو كه‌س كوژراون كه كوڕ و باوكێك بوون.
ئەمڕۆ شەممە ۳۱ـی تشرینی یەکەمی۲۰۲۰،فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار ڕایگەیاند:"بۆمبێكی چێندراوی رێكخراوی چه‌كداری داعش له‌یه‌كێك له رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ناحیه‌ی كه‌بیسه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای هیتی رۆژئاوای شاری رومادی ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه كوڕ و باوكێك گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد:"هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و هێزێكی زۆری ئه‌منیش بڵاوه‌ی پێكراوه بۆ گه‌ڕان به‌دوای بۆمبی دیكه‌ی چێندراودا له‌شوێنی نزیك ته‌قینه‌وه‌كه".
شایەنی باسە، ڕێكخراوی یونیسێفی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند شەڕی داعش "دڕندانەترین" شەڕە لەمێژووی هاوچەرخی مرۆڤایەتی دەزانێت چونکە سیاسەتی داعش بەشوازێکی نامرۆڤانە بووە لای گەلانی جیهان و بەمەترسی گەورەش دانراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق