بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
لەسنووری قەزای مەخموور، بەھۆی بۆردوومانی چەند بنکەیەکی داعش لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە ٤ چەکداری داعش کوژران.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند: "دوای ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری لەگەڵ پێشمەرگە، نیوە شەوی رابردوو ژمارەیەک فڕۆکەی هاوپەیمانان چەند پێگەیەکی داعشیان لە بناری چیای قەرەچووغ لە سنووری قەزای مەخموور بۆردوومانکردووە، لە ئەنجامدا ٤ چەکداری داعش کوژراون".
ناوبراو وتیشی: "ماوەیەکە جموجۆڵی داعش لە سنوورەکە زیادی کردووە، نزیکەی ٣٠ تیرۆریستی داعش بەشێوەی گرووپ كاری تیرۆریستی له دژی خەڵکی سڤیلى ناوچهكه دەکەن و بەڵام توانای هێرشکردنیان نییە".
ماوەیەکە جموجۆلی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و ناوچەکانی سنووری عێراق زیادی کردووە، داعش چەند جارێک ھەوڵی ئەوەی داوە کە ھێرش بکات بەلام ھێرشەکانیان لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە یاخود ھێزە عێراقیەکانەوە تێکشکێنراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق