عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
مەزڵۆم کۆبانێ، لە تویتێک دا پرسە و سەرەخۆشی خۆییان بوو گەلی تورکیا دەربڕی بەهۆی بۆمەلەرزەکەی ئەمڕۆ ئێوارە.
لەپەڕەی فەرمی تویتەری خۆی مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەیانامەیەکی بڵاووکردەوە و ڕایگەیاند:" بەناوی گەلی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سووریاوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکەن کە لە ڕووداوی بومەلەرزەکەی پارێزگای ئیزمیر گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازن و ئومێدەوارن تورکیا بە کەمترین زیان لەو روداوەی بەسەریدا هاتوە رزگاری ببێت".
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، بۆمەلەرزەیەکی بەهێز ئیزمیری پارێزگای تورکیای هەژاند و بەوهۆیەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش برینداربوون و گەڕان بەدوای تەڕمەکانیشدا بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق