نیشانەکانی کەمی ڤیتامین لە جەستەدا چین؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 30 أكتوبر 2020

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین لە جەستەدا چین؟




ھۆزان احمد_تەندروستی_نوێ ژین


کەمبوونەوەی ڤیتامین لەجەستەدا وادەکات کۆمەڵێک گرفت و نیشانە لەجەستەدا دەربکەون،کە ئاگادارمان دەکاتەوە و پێمان دەڵێت پێویستە چارەسەر بکرێن.


نیشانەکانی کەمی ڤیتامین لەجەستەدا ئەمانەن:


١-لاوازی نینۆکەکان و تێکچوونی ڕەنگیان ھۆکارە بۆ کەمی ماددەی ئاسن و ڤیتامین لەجەستەدا.


٢-ئازاری جوومگەکان و گرژبوونی ماسولکەکانی لەش نیشانەی کەمبوونەوەی کالیسیۆم و ڤیتامین دی یە.


٣-جوڵانی پێلووی چاو "چاوفڕین"و داخستنی بەبێ ویستی خۆت یەکێکە لە نیشانەکانی کەمبوونەوەی مەگنیسیۆم و زۆر بوونی کافایین لەجەستەدا.


٤-کەمبوونەوەی تەرکیز و چالاکی جەستە و درەنگ ھەستان لەخەو لە بەیانیاندا ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی ڤیتامین بی ١٢.


٥-مانەوەی برین و شوێنی پیاکێشان بۆ ماوەیەکی زۆر بەخێرایی گۆڕینی بۆ ڕەنگی تاریک لە نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامین کەی یە.


٦-وشکبوونەوەی پێست و بوونی پەڵە بە ڕادەیەکی زۆر ئاماژەیە،بۆکەمبوونەوەی چەوری و ئۆمێگا سێ کە زیاتر لە چەرەزات و زەیتوون و ماسیدا دەست دەکەوێت.


بۆ مانەوەی جەستە بە تەندروستی پێویستی بە ڤیتامین و کانزا جیاوازەکانە،بۆ چارەسەری کەمی ڤیتامین و کانزاکان پێویستە ئەو خواردن و سەوزە و میوانە بخورێن کە ڤیتامین و ماددەی ئاسنیان تێدایە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق