عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
وه‌زارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، په‌یامێكی ئاراسته‌ی توركیا كرد و هاوخەمی خۆییان پێ ڕاگەیاندن و ئاماده‌یی وڵاتەکەشی بۆ هه‌مو جۆره هاوكاریه‌ک ده‌ربڕی.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، دوای بومه‌له‌رزه دڵته‌زێنه‌كه‌ی شاری ئیزمیری توركیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاگەیەنراوێکی بلاووکردەوە و ڕایگەیاند:" محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، نامه‌یه‌كی بۆ موله‌ود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ره‌وانه‌كردوه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی حكومه‌ت و گه‌لی ئه‌و وڵاته كردوه و هیوای چاكبونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كانی ئه‌م ڕوداوه دڵته‌زێنه خواستوه و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ هه‌مو هاوكاریه‌ك ده‌ربڕیوه".
ڕایگەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە،" کە ئەمڕۆ ئێوارە بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦.٦ پله‌ی رێكخته‌ر له ئیزمیری تورکیا ڕوویدا و بەوهۆیەوە ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٤٧٥ كه‌سیش برینداربوون و لە ئێستاش دا گەڕان بە دوای هاوڵاتیان دا بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق