ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.
بە گوێرەی ڕاگەینراوەکەی هەرێم، رۆژی چوارشەممە ۲٨ تشرینی یەکەم ۲۰۲۰، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.
ئاماژە بەوشکرا،حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوش هاتووە، حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت،ڵێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق