عەزیز علی - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
عەمید عابدین، نەجمەدین بەڕێوبەری پۆلیسی پردێ، دوای دوورخستنەوەی جارێکیتر دەگەڕێنرێتەوە بۆ پۆستەکەی".
دوای ئەوەی دوێنێ عەمید عابدین، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی پردێ لە پووستەکەی دووراخرایەوە، بەهۆی سۆتانی ژۆری پاسەوانانی بەرەی تورکمانی لە پردێ و ئەفسەرێکی تورکمانی دانرا لە شوێنەکەی، بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا سەعد حەربی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی عێڕاق لە کەرکوک بڕیاریێکی دەرکردووە بە گەڕانەوەی عابدین نەجمەدین بۆ پۆستەکەی لەپۆلیسی پردێ، هەروەها داوای لەفەرماندەیی پۆلیسیش کردووە لەو بارەیەوە نوسراوێک بکەن".
ئەمەش لە کاتێک دایە،" کە دووشەو بەر لەئێستا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ئاگر بەردراوە ژووری پاسەوانەکانی بارەگای بەرەی تورکمانی و سوتاندوییانە،ئەمەش بووە هۆی دوورخستنەوەی عەمید عابدینی بەڕێوەبەری پۆلیسی پردێ، بە پاساوی ئەوەی هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەر سوتاندنی بارەگاکەی بەرەی تورکمانی لەپردێ نەبووە و رێوشوێنی بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی نەگرتوەتەبەر".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق