سلێمانی.. چەکدارێکی داعش دەستگیرکرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 21 أكتوبر 2020

سلێمانی.. چەکدارێکی داعش دەستگیرکرا



 سۆزیارکەریم - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

 وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دژە تیرۆری عێراق چەکدارێکی داعشیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە. 
 
 وەین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە،" ئێوارەی ٢٠ـی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقەوە بەهاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانراوە تیرۆریستێکی داعش دەستگیربکرێت هەڕەشە ئامێز ئاڕاستەی چەکدارانی داعش دەکات".
 
 ناوبراو دەڵێت، "تیرۆرستان ئێوە هەرگیز ناتوانن بە ئارامی بژین، تاکۆتایی زەوی بەدواتانەوە دەبین".
  
بەوهۆیەشەوە،" لە ١٢ـی شوباتی ئەمساڵەوە عێراق ئۆپەراسیۆنی بە مەبەستی دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەک دەستپێکردووە و لە سەرەتای ئۆپراسیۆنەکانیشەوە چەندین چەکدار کوژراو و دەستگیرکراون، کە لە ناویاندا چەندین سەرکردەی داعش هەبووە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق