عەزیز علی_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بەرپرسی کۆمیتەی ناحیەی پردێ ڕایگەیاند، دەبێت کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەین و داواش لە ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەی دەکات، بەپەلە لە بارەگای کۆمیتەکە ئامادەبن.
کرێکار سالەیی، بەرپرسی کۆمیتەی ناحیەی پردێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ئەکاونتێ تایبەتی خۆی بەیاننامەیەکی بلاووکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "داوا لە لایەنگرانی یەکێتی دەکەین بەپەلە لە بارەگای کۆمیتە ئامادەبن، هەندێك خەڵک و لایەن دەیانەوێت ئارامی شار تێک بدەن لەئێستادا لە دژی گەڕانەوەی عەمید عابدین نەجمەدین، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی پردێ بۆ پۆستەکەی تورکمانەکانی ناحیەی پردێ، لە بارەگای بەرەی تورکمانی کۆبوونەتەوە و بە نیازی خۆپیشاندانن لە دژی گەڕانەوەی عابدین بوو پووستەکەی".
ناوبراو ووتیشی: "ژمارەیەک کوردیش لە بارەگای کۆمیتەی یەکێتی لە پردێ کۆبوونەتەوە، بۆ پشتیوانیکردن لە عەمید عابدین، وەک ئامادەسازییەکە بۆ هەر ئەگەرێك کە لە ناحیەکە ڕووبدات".
قسەکانی ئەو بەرپرسەی یەکێتی لە کاتێکدایە، کە دوێنێ عەمید عابدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی پردێ لەلایەن تورکمانەکانەوە دوورخرایەوە و لە شوێنی ئەو بەرپرسێکی تورکمانی دانرا و ئەمڕۆش لە بەیاننامەیەکدا سەعد حەربی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی عێڕاق، لە کەرکوک بڕیارێکی دەرکردووە بە گەڕانەوەی عابدین نەجمەدین، بۆ پۆستەکەی لەپۆلیسی پردێ و هەر لەگەڵ بەیاننامەکەی ئەو فەرماندەیە تورکمانەکان نەڕازیبوونیان دەربڕی لەدژی قسەکانی ناوبراو ئامادەکاری دەکەن بوو خۆ پیشاندان لە دژی گەڕانەوەی عابدین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق