هۆگرعەدنان- ناوەندی هەواڵ- نوێ ژین
ئەمرۆ رێککەوتی ۲۱ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۰، توانرا"سێ" تۆمەتباری مادەهۆشبەرەکان دەستگیربکرێت، کە برێک مادەی هۆشبەریان لەگەڵ خۆیان هەڵگرتبوو.
لەراگەیەنراوێکدا بەرێوبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان ڕایانگەیاند"لەرێگەی هێزەکانی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان،توانرا لەکاتی دەستگیرکردنی "سێ" تۆمەتبارەکەدا دەست بەسەربڕێک مادەی هۆشبەر لەجۆری "کریستاڵ،حەشیش،جامایکا"بگرن.
لەراگەیاندراوەکەداباس لەوەش کراوە"سێ" تۆمەتبارەکە "١٠" دەنک حەب،لەجۆری"ئاڕتین"،چەقۆیەک ،لەگەڵ"٢"پایپی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەریان پێگیراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق