مەسرور بارزانی: گرنگی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەین - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 27 أكتوبر 2020

مەسرور بارزانی: گرنگی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەین


بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمیدا کار بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات دەکەین، گرنگی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەین.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارجن کۆبیاک، باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی پۆڵەندا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا. 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، کار بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات دەکەین و گرنگی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەین، بە تایبەتی کە هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەوەی هەیە لە بواری کشتوکاڵییەوە ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ هەموو عێراق".

مارجن کۆبیاک، باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و یارمەتیدانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق