شوان امین_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی توانرا مانگانە نزیکەی ۳٥۰ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۷ـی تشرینی یەکەمی۲۰۲۰، وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی، بە دیاریكراوی لە ماددەی ۱٦ و بڕگەی دووەمی یاسای چاكسازی كە تایبەتمەندە بە خانەنشینی، بەرێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری توانیان مانگانە نزیكەی ۳٥۰ ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان".
ئاماژەیان بەوەشکرد:"بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەستان بە هەمواركردنەوەی لیستی موچەی پلەی شارەزاكان و دوای هەمواركردنەوەیان، توانرا جیاوازی موچەیان بۆ یەك مانگ نزیكەی ۳٥۰ ملیۆن دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان".
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم ڕاشیگەیاند:" لە ماددەی ۱٦ و بڕگەی دووەمی یاسایی چاكسازی باس لەوە دەكرێت كە كاربە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵ حكومەكانی ئەم یاسایەدا ناكرێت و هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە ۳٦ـی ساڵی ۲۰۰٤ و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەسەریاندا".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق