بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەبریاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناوچەی سەوز لەبەغدا بۆ ماوەی ١١ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بەڕووی ھاووڵاتییان دەکرێتەوە.
محه‌مه‌د به‌یاتی، سكرتێری تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند: "له‌سه‌ر راسپارده‌ی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، بڕیاردرا ناوچه‌ی سه‌وز له كاتژمێر ٦:٠٠ـی به‌یانی تاوه‌كو ٥:٠٠ـی ئێواره به‌رووی هاووڵاتییان بكرێته‌وه".
ناوبراو وتیشی: "هاتووچۆ بۆ ناوچه‌ی سه‌وز له ده‌روازه‌كانی پردی هه‌ڵواسراو به‌ره‌و شه‌قامی فڕۆكه‌خانه ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ش به‌هه‌مان ئه‌و ده‌روازانه‌دا ده‌بێت".
ناوچەی سەوز لەبەغدا شوێنێکی گرنگی حکومەتی عێراقە، چونکە زۆربەی دامەزراوەکانی حکومەت و چەندین باڵیۆزخانەی گەورەی تێدایە لەنێوانیاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکا، لەماوەی ڕابردوودا بەھۆی زۆر بوونی گرژی و خۆپیشاندانی ھاووڵاتییان ناوچەی سەوز بە ڕووی ھاووڵاتییاندا داخرابوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق