ئەردۆغان: پشتگیریی ئازەربایجان دەکەین - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 2 أكتوبر 2020

ئەردۆغان: پشتگیریی ئازەربایجان دەکەین



عەزیز علی - ناوەندی هەواڵ - نوێژین


سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، لەسەر بنەمای دوو دەوڵەت و یەک نەتەوە بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی ئازربایجان دەکەن لە شەڕی دژی ئەرمینیا. 


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، ئەمڕۆ ئێوارە لەبارەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیاوە پەیامێکی بلاوکردەوە و رایگەیاند، ئاشتی هەمیشەیی تەنها کاتێک بە دیدێت، کە ئەرمینیا دەستبەرداری ناوچە داگیرکراوەکانی ئازەربایجان ببێت و هەوڵەکانی بوختانکردن بە تورکیا، حکۆمەتی ئەرمینیا ناپارێزێت و لەسەر داگیرکردنی قەرەباغ بێ وەڵام نابێت."


ئەو قسانەی سەرۆکی تورکیا لە کاتێکدایە" دوێنێ روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کە تورکیا زیاتر لە "٨٠٠"چەکداری توندڕەو نزیک لەخۆی لە سوریاوە بردووە بۆ ئازەربایجان بۆ شەڕکردن لە دژی ئەرمینیا."


جێگای باسە" ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ساڵی "١٩٩١"ـەوە دژی یەکتر لە شەڕدان لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ، کە هەرێمێکی سەربەخۆيە،لە بنەڕەتدا بەشێکە لە ئازرباينجان و لە ١٥%ی خاکەکەی پێکدێنێت، بەڵام دانيشتوانەکەی بە رەگەز ئەرمەنين و تا ئێستا هيچ وڵاتێک دانی پێدا نەناوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق