ئەگەری مردنی دۆناڵد ترەمپ لەئارادایە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 2 أكتوبر 2020

ئەگەری مردنی دۆناڵد ترەمپ لەئارادایە


 

عەزیز علی - ناوەندی هەواڵ - نوێژین


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی میدیاکانی  ئەمریكا بڵاویان كردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە توندی تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و جۆرەكەی ئەو مەترسیدارەكەیە، بە هۆی تەمەن و كێشی جەستەی، دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەكی مەترسیدار تووشی كۆرۆنا بووە و لە ڕیزی ئەوانەیە كە كۆرۆنا مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەكات."


دكتۆر ئانی ریمیۆن خانمە پزیشكی پسپۆری ئەمریكی بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی راگەیاند: كە ترەمپ لە ڕیزی ئەوانەدایە بە شێوەی مەترسیدار تۆشی ئەم پەتایە دەبن و تا ئێستا  نەزانراوە کەوا پێشتر كێشەی تەندروستیی تری هەبووە یان نا."


پزیشكە ئەمریكییەكە دووپاتی كردووەتەوە" كە باری تەندروستیی ترەمپ جێی نیگەرانییە، چونکە بەسەختی تۆش بووە و تەمەنی گەورەیە و کێشی جەستەی زۆرە بوویە مەترسی لەسەر ژیانی درۆست کردووە."


جێی باسە" ئەمڕۆ هەینی تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ و میلانیای هاوسەری بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەندرا و چەند نیشانەیەكی پەتاكەیان لێ دەركەوتووە، هەر بەهۆی تووشبوونی سەرۆکی ئەمریکا به کۆرۆنا، ئەمڕۆ سەرجەم بۆرسە جیهانییەكانیش دابەزین.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق