سۆزیارکەریم- تەندروستی-نوێ ژین
بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجە کە تووشی خانمان دەبێت شیرپەنجەی مەمک و سییەکانە، لە پیاواندا شێرپەنجەی سییەکان و پرۆستات و گورچیلەکانە، لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە خواردنەوەی ئاو و سۆدەی نان خانەی شێرپەنجەیی لەناو دەبات.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی boldsky" سۆدەی نان چەندین ماددەی گرنگ و ڤیتامینی تێدایە کە سوودێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، بە گوێرەی توێژینەوەیەکی جیهانی دەربارەی شێرپەنجە خواردنەوەی ئاو و سۆدە وا لە خانەکانی شێرپەنجە دەکات گەشە نەکەن و دەیانکوژێت و چالاکییان ناهێڵێت."
خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو و سۆدە لە ڕۆژێکدا جگە لەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە جەستە لە چەندین نەخۆشی دیکە دەپارێزێت، ئەو کەسانەی کە هەست دەکەن ناتوانن ئاو و سۆدە بخۆنەوە دەتوانن کەمێک لیمۆی بۆ زیاد بکەن.