ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، دەست بە قەرز وەرگرتنهوهی ناوخۆیی دهكهینهوه، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بتوانین مووچەی فەرمانبەران دابین بکەین.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەكەیان لەگەڵ تیمێكی وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوە، بۆ ئەوەی نوێترین زانیارییەكان دەربارەی قەرز وەرگرتن و ئەو بڕە پارەیە بزانن كە وەك قەرز داواكراوە.
ناوبراو ئەوەشی گووت:" دوای ئەوەی گۆڕانكاری لە داواكارییەكە دەكرێ، دەستبەجێ بڕیار لەسەر ئەو یاسایە دەدرێت، كە تایبەتە بە قەرز وەرگرتن، بەڵام لە شێوەی قەرزی ناوخۆیی دەبێت، چونكە عێراق توانای وەرگرتنی قەرزی دەرەكی نییە، بەو پێیەی كە قەرزێكی زۆری دەرەكی لەسەر كەڵەكەبووە، بۆیە ناچارە قەرز لە ناوخۆ وەربگرێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق