دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 20 أكتوبر 2020

دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت




ئەمــیر عبدالواحید ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین


بڕیارە سبەی چوارشەمە ٢١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٠ دەست بکرێت بەدابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییان و لەناحیەی سیدەکانی سەربەقەزای سۆران دەستپێدەکرێت.



بەپێی ئەوزانیاریانەی دەست نوێ ژین میدیا کەوتوە: بۆ هەربەرمیلێک نەوتی سپی بڕی ٤٦ هەزار دینار لە هاولاتیان وەردەگیرێت  و سبەینێش لە قایمقامیەتی سۆران لیدوان لەسەر بابەتەکە و میکانزمی چۆنیەتی دابەشکردنەکە دەدرێت.



شایەنی باسه لە ١٥ـی ئەم مانگە  پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند:”  حوکمەتی عێڕاق بڕیاری داوە بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم لە ٥٠ ملیۆن لیترەوە زیاد بکات بۆ ١٥٠ ملیۆن لیتر.


لەماوەی ڕابردو بەڕێوبەری سوتەمەنی هەوڵێر ڕایگەیاندبوو :” بڕیارە حکومەتی عێراق بەدوو قۆناغ بڕلک نەوت بداتە هەرێم.  کەلەقۆناغی یەکەمدا بڕی ٥٠ ملیۆن لیترە و لەمانگی داهاتوش دا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق