هۆگرعەدنان-ناوەندی هەواڵ- نوێ ژین
عێراق یەکێک لەو وڵاتە عەرەبیانە،کە تێدا هاووڵاتییان ناتوانن گەشت بکەن بۆ تەواوی وڵاتانی جیهان، بەدیاری کراوی یەکێکە لەو ٧ وڵاتە ڕێگەپێنەدراوانە بۆ داواکردنی ڤیزای ئەمریکا.
هەندێ لە چاودێران پێیان وایە "بەهۆی خراپی جۆری پاسپۆرتی عێراقی، خەراپی ئاستی پەیوەندیە سیاسیەکانی،بە ئاستە هاووڵاتییانی عێراق دەتوانن ڤیزای هەندی وڵاتی کیشوەری ئەمریکاو ئەوروپا بەدەست بهێنن".
ماڵپەری" گلۆبال پاسپۆرت پاوەر ڕانک" دواین ریزبەندی بۆ پاسپۆرتی وڵاتان کردوە و تێیدا پاسپۆرتی" نیوزلەندی" بەباشتری پاسپۆرت دەستنیشان کراوەو هاڵگرانی دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشتی" ١٩٢" دەوڵەتی جیهان بکەن.
بەگوێرەی ریزبەندی هەمان ماڵپەر" پاسپۆرتی عێراقی بە خراپ تریی جۆری پاسپۆرت دەستنیشانکراوە".
هەروەها بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری "تراڤل فریدۆم"هەڵگرانی پاشپۆرتی ئێراقی دەتوانن ساردانی ٣٧ ولات بکەن بەبی ڤیزا".
دیارترین لەو وڵاتانی هاووڵاتییان هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی بکەن ئەمانەن"وڵاتی دۆمێنیکا،ئکوادۆر،هایتی،دورگەی کوک،ئوردن،مۆزەمبیق،مۆریتانیا،یەمەن،سریلانکا،زامبیا لەگەڵ وڵاتی قەتەر".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق