ھۆزان احمد-تەندروستی -نوێ ژین
بەشێوەیەکی گشتی میوەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی ھەیە و مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت،ھەناریش یەکێکە لەو میوە بەسوودانەی کەبەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ سوود بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت.
سوودەکانی ھەنار ئەمانەن:
١-بەھێزکردنی یادەوەری،یادەوەری مرۆڤ بەھێز دەکات.
٢-چارەسەری کەم خوێنی دەکات خوێن بە مرۆڤ دەبەخشێت.
٣-چارەسەری بەرزی پلەی گەرمی لەش دەکات.
٤-چارەسەری سکچوون دەکات.
٥-سوودێکی بەرچاوی ھەیە بۆ دڵ و مێشک.
٦-پارێزگاری دەکات لە ھەوکک کردنی جوومگەکان.
٧-لە ٤٠٪ی ڤیتامینی ڕۆژانە دابیندەکات بە تەنھا خواردنی یەک ھەنار.
٨-ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
٩-یارمەتی باشتر کردنی ھەرسکردن دەکات.
١٠-پێست ساف ونەرم دەکات لەچڕچبوون دەیپارێزێت.
چەندین توێژینەوە لەسەر سوودەکانی ھەنار بۆ تەندروستی مرۆڤ کراوە، ھەروەھا لە زۆرینەی توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ھەنار پێکھاتەیەکی بە سوودی خۆراکی تێدایە و مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق