ھۆزان احمد_کەش و ھەوا_نوێ ژین
کەشناسی ھەرێم پێشبینیەکانی کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت،لە زۆربەی ناوچەکانیش نمە باران بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر و سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما ٢١ پلە دەبێت، لە دھۆک ٢٠ پلە دەبێت و لە کەرکوکیش ٢٤ پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی کەش و ھەوای سبەی ھەینی، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی ٢٠ پلە دەبێت،لە دھۆک ١٩ پلە دەبێت و لە کەرکوکیش ٢٤پلەی سیلیزی دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق