سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ _نوێ ژین
وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا ڕاگەیاند، لە ئەمڕۆوە جگەرەکێشان قەدەغە دەکرێت لە شوێنە گشتیەکاندا بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لەنەبەستنی ماسک.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا بڵاویکردەوە:" ئامانج لە قەدەغەکردنی جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەکاندا بۆ رێگریکردنە لە نەبەستنی ماسک و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لەوەی هاوڵاتییان لە هەموو کات و شوێنێکدا ماسک بەکاردەهێنن".
باس لەوەشکراوە:" لە ئەمڕۆوە جگەرەکێشان قەدەغە دەبێت لەسەر شەقام و ئەو شوێنانەی کە تێیاندا هاوڵاتییان کۆدەبنەوە".
شایەنی باسە:لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەجیهاندا و ڕێژەی بەرزی تووشبوان بەم ڤایرۆسە لەوڵاتان بۆ ڕێگریکردن و تەشەنەکردنی ئەم پەتایە ڕێکاری توند دەگرنەبەر.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق