بـارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
لە ئۆپه‌راسیۆنێكی دژە تیرۆری عێرقدا، تیرۆریستێكی داعش له به‌شی چه‌پی شاری مووسڵ ده‌ستگیركرا.
لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگەیاند: "بەپشت بەستن به‌و زانیارییانه‌ی كه له‌لایه‌ن ھاووڵاتییانه‌وه سه‌باره‌ت به بوونی تیرۆریستێكی داعش له به‌شی چه‌پی مووسڵ پێشكه‌ش به ھه‌واڵگریی دژه تیرۆركرابوو، ھێزه‌كانی دژه‌تیرۆر ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ناوچه‌كه‌دا ئەنجامدا و تیرۆریستێكی داعش له به‌شی چه‌پی شاری مووسڵ ده‌ستگیركردووە".
لەماوەی ڕابردوودا، ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق چەندین ئۆپەراسیۆنیان لە مووسڵ و دەورووبەڕی شارەکە ئەنجامداوە، چەندین چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە و فەرماندەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد ھەموو ڕێگریەک دەکەن لە ئەگەر سەر ھەڵنەدانەوەی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا.
ماوەیەکە جموجۆلی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و ناوچەکانی سنووری عێراق زیادی کردووە، داعش چەند جارێک ھەوڵی ئەوەی داوە کە ھێرش بکات بەلام ھێرشەکانیان لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە یاخود ھێزە عێراقیەکانەوە تێکشکێنراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق