سووریا..بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک ۳ کەس بوونەتە قوربانی - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 27 نوفمبر 2020

سووریا..بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک ۳ کەس بوونەتە قوربانی




شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند"له رۆژئاوای کوردستان بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەرێکانی ۳ کەس کوژران".


ئەمڕۆ هەینی ۲۷ـی تشرینی ۲۰۲۰،بەگوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند:"بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە خاڵێکی ئەمنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە گوندی مەبروکە لە رۆژئاوای سەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان، سێ کەس کوژران و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون".



هەروەها،پێشتر ڕوانگەی سووری جەختی لەوەکردۆتەوە کە به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی سووریا له‌ ئاکامی هێرشه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ وێران بووە و ھەر لەبەر ئەمە داوا لە هاوپه‌یمانیی نێودەوڵەتی  کراوە کە بۆ ‌ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئەو ناوچانە، بەئەرکی سەرشانی خۆی هەڵبستێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق