هاوژین محمد -ناوەندی هەواڵ -نوێ ژین
ئاژانسەکانی هەواڵ رایگەیاند:" هەزاران خۆپیشاندەر لە گۆرەپانی تەحریر ژمارەیەک پارێزگاری دیکەی ناوەراست و باشوری عێراق کۆبونەوە.
ئەمڕۆ هەینی ۲۷ تشرینی دووەم ۲۰۲۰بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، هەزاران خۆپیشاندەر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەندی بەغدای پایتەختی عێراق و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق کۆبوونەوە".
ئەوەشیان خستەڕوو:"لایەنگرانی رەوتی سەدر نوێژی هەینییان لەو گۆڕەپانە ئەنجام دا بۆ بەجێگەیاندنی بانگەوازی موقتەدا سەدر و دروشمی دژ بە ئەمریکایان بەرزكردەوە".
لە وتارێکی موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر بۆ لایەنگرانی لە گۆڕەپانی تەحریر و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق هاتووە :"ئێمە پابەندین لەژێر چەتری پەرلەمان بەزۆرینەی سەدرییەکان بەرگری لە نیشتمان بکەین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق