سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
پێگەی ئەلیکترۆنی نیوز ئەتڵەس، ڕایدەگەیەنێت،کۆمپانباییەکی ئۆسترالی یەکەم فڕۆکەی ئەمبووڵانسی کارەبایی لە جیهاندا ڕاگەیاند، کە خێراییەکەی ٣٠٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
پێگەی ئەلیکترۆنی نیوز ئەتڵەس ڕایگەیاند:" کۆمپانیای "AMSL Aero"ی ئوسترالی بەفەرمی یەکەم فڕۆکەی ئەمبووڵانسی کارەبایی لە جیهاندا ڕاگەیاند".
پێگەکە جەختی کردەوە،" لەژێر ناوی "Vertiia" بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی پزیشکیی ئاسمانی ئوسترالی و زانکۆی سێدنی فڕۆکەکە راگەیەندرا، فڕۆکەکە فڕۆکەیەکی کارەبایی بچووکە و، بەخێرایی ٣٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەفڕێت و، مەودای ٢٥٠ کیلۆمەتر بە کارەبا و، ٨٠٠ کیلۆمەتر بە هایدرۆجین دەبڕێت".
باس لەوەش کراوە،" مەبەستی سەرەکیی لەم داهێنانە بەدەستهێنانی هاوسەنگییە لە سەرپەرشتی تەندروستیی لە گوندەکان و هەرێمەکان و رزگارکردنی گیانی خەڵکانێکی زۆر".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە،" سەرپەرشتیارانی فڕۆکەکە ڕوونیان کردوەتەوە، پێچەوانەی فڕۆکە پزیشکییە ئاسمانییەکانی دیکە کە پێویستیان بە رێڕوەی نیشتنەوە و فڕین هەیە، فڕۆکەی "Vertiia" نەخۆش راستەوخۆ لە هەر شوێنێک بێت دەگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەمەش ئەو نەخۆشانە کە مەترسیی زۆریان لەسەرە بەخێراییەکی لە رادەبەدەر دەگوازێتەوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق