سوودەکانی گێزەر چین ؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 26 نوفمبر 2020

سوودەکانی گێزەر چین ؟



 هاوژین محمد_تەندروستی_نوێ ژین


گێزەر یەکێکە لە خواردنانەی کە رێژەیەکی

 زۆر ڤیتامینی تێدایە بەتایبەت بۆ تەندروستی چاو بە سوودە. 



سودەکانی گێزەر ئەمانەن :


۱-سەرچاوەی ڤیتامین"ئەی"بەهۆی بونی بۆیەی بێتا کارۆتین کە لەلەشا ئەگۆرێت بۆ ڤیتامین "ئەی"، وە لای هەمووان ئاشکرایە بۆ تەندروستی چاوبە سودە کەمی لەجەستەدا ئەبێتە هۆی کوێری.



۲-ئەنتی ئۆکسیدانتە کە رێگری ئەکات لەزوو پیر بون، لەش لە ژەهرەکان پاک ئەکاتەوە، رێگرە لە دروستبونی ژێر پەنجەلە نەخۆشیەکانی دل ئەمان پارێزێت.


۳-دوای کرداری هەرسکردن پاش ماوەی هەندێ لە خۆراکەکان ئەهێنێتەوە ئەگەر لەناو نەبرێت دەبێتە هۆی تێکچونی کارەکانی جەستەو دروستبونی ژێر پەنجە .


٤-بەرگری لەش بەهێز دەکات ، ڕۆژانە خواردنەوەی پەرداخێ ئاوی گێزەر یارمەتی پاراستنی لەش ئەدات لە بەکتریای زیان بەخش،ڤایرۆس،هەوکردن، جگە لەوە هەریەکەلە ڤیتامین "بی٦" فۆسفۆر ،کە کارگەری لەسەر بەهێزی و پتەوی ئێسکەکان، کۆئەندامی دەمارو چالاکی هەیە.



 ٥-تەندروستی دڵ، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکانو ئەنتی ئۆکسیدانتە یارمەتی رێکخستنی سوڕی خوێن ئەدات.



٦-پاراستنی پێست ، بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم ئەنتی ئۆکسیدانتەوە پێست بەگەنجی وجوانی دەهێڵێتەوە ،ڕوونی وجوانی پیێ دەبەخشێت ،لەوشک بوونەوەو داخوڕان دەیپاڕێزێت .



۷-بۆچارەسەریی بەرزی پەستانی خوێن وشەکرە بەسودە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆبوونی پۆتاسێۆم تێیدا.


زانایان و پزیشکان سەلماندویانە کە خواردنی گێزەر چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ چەندەها نەخۆشی بەکاردێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق