زیاتر لە ١٣ ھەزار بەرپرس سزادران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 25 نوفمبر 2020

زیاتر لە ١٣ ھەزار بەرپرس سزادران

 


ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


دەستەی نەهێشتنی گەندەڵی چین رایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ١٣ هەزار و ٤٤٢ بەرپرسی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاساکان سزادراون.


ئاژانسی هەواڵی چین بڵاویکردەوە، لیژنەی ناوەندی بۆ پشکنینی کۆنتڕۆڵکردنی حزبی شیوعی چین و لیژنەی چاودێری نیشتیمانی لە راگەیاندراوێکیاندا ئاماژەیان بە تێوەگڵانی  بەرپرسانی وڵاتەکەیان لە نۆ هەزار و ٣٠٩ دۆسیەی گەندەڵی کردووە.


بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، بەرپرسە سزا دراوەکان دابەشبوون بەسەر ٥٧ ویلات و پارێزگادا،حەوت هەزار و ٣٥٥ بەرپرس بەهۆکاری جێبەجێکردنی کاری روکەشییانە لەسەر پێنج هەزار دۆسییە سزادراون.


هاوکات، دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوەیان لەسەر چوار هەزار و ٣٦٣ دۆسیەی پەیوەست بە وەرگرتنی بەرتیل و پارە خەرجکردن، لە ئاهەنگ و وەرگرتنی دیاری و بەخشیش و پاداشت و خراپ بەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ رێوڕەسمی خوانەکانیان کردووە و بەهۆیەوە شەش هەزار و ٨٧ بەرپرس سزادراون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق