ئەمـــیر عبدالواحید ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
لەگەڕەکی کەنەسووری سلێمانی پیاوێک بەچەقۆ هێرش دەکاتە سەر هاوژین و خەسوی و برینداریان دەکات.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە رۆژی جیهانی تووندوتیژی دژ بە ژنان لە گەڕەکی کەنەسووری سلێمانی پیاوێک بە چەقۆ هێرش دەکاتەسەر هاوژین و خەسووی و برینداریان دەکات. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت:” دۆخی تەندروستیان جێگیرە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند:” دوای ئەوەی کێشە دەکەوێتە نێوان دوو هاوژین، پیاوەکە بە چەقۆ هێرش دەکاتەسەر هاوژینەکەی و دوو چەقووی لێدەدات، دواتر بە چەقۆ هێرش دەکاتەسەر خەسووی و بە دوو چەقۆ برینداری دەکات."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق