سوودەکانی ڕووەکی ئالۆڤێرا چین؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 2 نوفمبر 2020

سوودەکانی ڕووەکی ئالۆڤێرا چین؟



ھۆزان احمد_تەندروستی _نوێ ژین 


ئالۆڤێرا بە ڕووەکێکی بەسوود لەبواری جوانکاریدا ناسراوە، ئەمەش بەھۆی ئەو ڤیتامین و ئەنزیمانەوەیە کە لە پێکھاتەکەیدا ھەیە، ئەمە جگە لە بەکارھێنانی لە چەندین بواری تردا.


سوودەکانی ڕووەکی ئالۆڤێرا ئەمانەن:


١-ئالۆڤێرا ئەنزیمێکی تێدایە بەناوی "پرۆتیلیتیس" کە یارمەتی زیندووکردنەوەی خانە مردووەکانی پێستی دەم و چاو دەدات.


٢-بۆنەرمکردنەوە و بریقەدارکردنەوە و درێژبوونەوەی قژ بەکاردەھێنرێت.


٣-ئالۆڤێرا دەوڵەمەندە بە بوونی ڤیتامین "سی و ئی"کە دەبنە ھۆی ھێشتنەوەی ڕوخساری مرۆڤ بەگەنجی.


٤-بەکارھێنانی ئالۆڤێرا گرنگیەکی تەواوی ھەیە لەسەر بچوککردنەوەی کونیلەکانی پێستی دەموچاو، لەھەمان کاتیشدا وەک پێکھاتەیەک بەکاردەھێنرێت بۆ نەھێشتنی زیبکە و پەڵە.


٥- بۆ سپیکردنەوەی ڕەشی ژێر چاو کاریگەریەکی تەواوی ھەیە.


٦-ئالۆڤێرا بەکاردەھێنرێت بۆ چارەسەرکردن و ڕزگاربوون لە دروستبوونی کڕێش و خورانی بێخی سەر.


٧- ڕێگری دەکات لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەتوانرێت وەک دژەخۆر بەکار بھێنرێت،ھەروەھا بەسوودە بۆ پێستێک کە بەھۆی تیشکی خۆرەوە سووتابێت.


بەھۆی بوونی بڕێکی باش لە دژە ئۆکسیدەکان وەک لەناوبەرێکی باش دادەنرێت بۆ بەکتریاکانی ناو جەستەی مرۆڤ، لەھەمان کاتدا سوودی ھەیە بۆ کێشەکانی ناو دەم بە گشتی و کێشەی کلۆربوونی ددانەکان چارەسەر دەکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق