عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن و تانه به پۆلیسی هاتووچۆ، سكاڵایان له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند "دینا" تۆمارکردووە.
له‌ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند:" له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند "دینا" گیراوه و تیایدا تانه له پۆلیسی هاتوچۆ ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌وه ئۆتۆمبێلی پۆلیسی هاتوچۆیه و ده‌مامكی نه‌به‌ستاوه و خه‌ڵكیش سزا ده‌دات له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ده‌مامک".
لە ڕاگەیەنراوەکەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە،"به‌پێی بڵاوونامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ژماره ٥٢ كه ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌ی كه شۆفێر سه‌رنشینی له‌گه‌ڵ بێت ده‌بێت ده‌مامک ببه‌ستێت و كاتێك به‌ته‌نها بێت نه‌پێویسته ده‌مامک ببه‌ستێت و نه‌كه‌سیش له‌سه‌ری سزا ده‌درێت، ئەمەش له‌به‌دواداچۆنی ئێمه ده‌ركه‌وت كه پۆلیسه‌كه به‌ته‌نها بوه و كه‌سی له‌گه‌ڵ نه‌بووە".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەشدەکات،" ئێمە وه‌كو هاتووچۆی هه‌ولێر به‌مافی خۆمان ده‌زانین كه سكاڵا له‌سه‌ر ئەو هونەرمەندە تۆماربكه‌ین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق