پارێزگاری هەولێر راگەیەنراوێك بڵاوودەكاتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 2 نوفمبر 2020

پارێزگاری هەولێر راگەیەنراوێك بڵاوودەكاتەوە


   

سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین


پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت راگەیەنراوێك لەبارەی تەقەكردنی تۆمەتبارێك لە هێزەكانی پۆلیس بڵاوودەكاتەوە كە بووە هۆی شەهیدبوونی پۆلیسێك و برینداربوونی چەند ئەفسەرو پۆلیسێكی دیكە، دڵنیاییش بە هاووڵاتییان دەدات كە هێزە ئەمنییەكان لەجاران زیاتر لەئەركدا دەبن بۆ پاراستنی ئارامی شارەكەو ئاسایش و سەروماڵی هاوڵاتییان.


بەگوێرەی ئەو راگەیانراوەی ئەمڕۆ ٢ـی تشرینی دووەمی٢٠٢٠، مافپەروەر هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت بڵاویكردەوە،" ئاماژەی بە رووداوەكەی شەوی ڕابردووی گەڕەكی عەدالەی شاری ھەولێر كراوە، كە تۆمەتبارێكی داواكراو لەلایەن دادگا  لەكاتی چوونی هێزێكی پۆلیس بەمەبەستی دەستگیركردنی، تەقەی لە هێزەكە كرد و بەو هۆیەوە پۆلیسێك شەهید بوو و چەند ئەفسەرو پۆلیسێكیش بریندار بوون." 


لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وێڕای ئیدانەكردنی ئەو تاوانەی كە دەرهەق بە هێزەكانی پۆلیسی شارەكەمان كراوە، لەكاتێكدا ئەوان لەئەركی خۆیاندا بوونە بۆ چەسپاندنی یاسا، بۆ دەستگیركردنی تاوانبار و ڕادەستكردنی بەدادگا، تەواوی هێزە ئەمنییەكانمان ڕاسپاردووە، لە زووترین كاتدا تاوانبار دەستگیر بكرێت.


پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت، دانیشتوانی شارەكەی دڵنیاكردووەتەوە كە هێزە ئەمنییەكانیان لەجاران زیاتر بەشەو ڕۆژ لەئەركدا دەبن بۆ پاراستنی ئارامی شارو ئەمن و ئاسایش و سەروماڵی هاووڵاتییان.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق