ئابووریناسێک ڕەتیدەکاتەوە عێراق کێشەی ئابووری هەبێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 2 نوفمبر 2020

ئابووریناسێک ڕەتیدەکاتەوە عێراق کێشەی ئابووری هەبێت




شوان امین_ئابووری_نوێ ژین


ئابووریناسێک رەتیدەکاتەوە عێراق کێشەى ئابوورى هەبێت بەڵکو کێشەکە لە بنەڕەتدا سیاسیە، چونکە عێراق خاوەن داهاتێکى زۆرە کەچى قەردەکانى ساڵ لەدواى ساڵ زیاتر دەبن.


ئەمڕۆ دووشەممە ۲ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۰،نەسرەت سابیر خۆشناو، مامۆستاى زانکۆ و پسپۆڕى ئابوورى و کارگێڕى رایگەیاند: عێراق خاوەن داهاتێکى زۆرە کە لە رێگەى سامانى سروشتییەوە دەستى دەکەوێت و زیاتر لەسه‌دا نه‌وه‌دی سەرچاوەى داهاتى عێراق پشت بە نەوت دەبەستێ، بەمەش ساڵانە داهاتێکى باش دەگەڕێتەوە خەزێنەى دەوڵەت، بەڵام بەهۆى نەشارەزایى لە بەڕێوەبردن و ململانێى ناوخۆییەوە، ناتواندرێت تەنانەت مووچەى مانگانەى فەرمانبەرانیش دابین بکرێت".


ناوبراو باسی لەوەشکرد:"ململانێی پارتە سیاسییەکانى عێراق وای کردووە ئەو وڵاتە سەرەڕاى هەبوونى داهاتێکى زۆر، هەموو کات قەرزاربێت و ساڵانە قەرزەکانی عێراق زیاد دەکەن، بە جۆرێک تا ئێستا عێراق زیاتر لە سه‌د و بیست و پێنج ملیار دۆلار قەرزارە، ئەو قەرزەش ساڵانە زیادەی دەچێتە سەر بۆیە بەردەوام زیاد دەکات". 


ئابوریناسەکە لەکۆتایشدا ووتی:"سیاسەت و ئابوورى دوو رووى دراوێکن بۆیە هەموو کات ململانێى سیاسى و ناکۆکى ناوخۆیى کاریگەریى راستەوخۆى دەبێ بۆ سەر دۆخى ئابووری وڵات، ئەگینا رەوشى ئابوورى وڵاتێکى تورکیا بە بەراود لەگەڵ عێراق زۆر خراپترە، بەهۆى زۆرى ژمارەى دانیشتووان، بەڵام بەهۆى جێگیرى دۆخى سیاسى ئەو وڵاتە، ئەوەندەى عێراق پەنا بۆ قەرز نابات".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق