سیدەکان.. چەند پروژەیەك جێبەجێ دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 2 نوفمبر 2020

سیدەکان.. چەند پروژەیەك جێبەجێ دەکرێت


 


کەیفی حسن هەرکی_ناوەندی هەواڵ_ نوێ ژین 


بەرێوبەری ناحیەی سیدەکان رایگەیاند ، شەش پروژە جێبەجێدەکرێن له سنوری ناحیەی سیدەکان کەخۆیان لە قیرتاوکردنی رێگا و گۆڕینی تۆڕی ئاو و چاکردنی دەروازەی شارۆچکەی سیدەکان.



ئێحسان چەلەبی. بەرێوبەری ناحیەی سیدەکان رایگەیاند" کە بە گوژمەی نزیکەی یەک ملیار دینار لە سنوری ناحیەی سیدەکان شەش پرۆژەجێبەجێدەکریت، سێ لەو پرۆژانەش قیرتاوکردنی رێگاوبانن، کە ئەوانیش رێگای سۆران – سیدەکان، رێگای چۆمان - گوندی کەژەک و رێگایەکی دیکەیە لە سیدەکان ئەو سێ رێگایەش بە گوژمەی ٢٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دینار لەلایەن کۆمپانیایەک و بە ھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی رێگاوبانی سۆران جێبەجێدەکرێن دوو پرۆژەی ئاویش لە سیدەکان جێبەجێکراون، وەک گۆڕینی تۆڕی ئاو و دانانی تۆڕی ئاو بۆ چەند گەڕەکێک بە گوژمەی ٣٢ ملیۆن دینار.



ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو لەسەر بودجە و داھاتی پارێزگای ھەولێر پڕۆژەیەکی دیکە جێبەجێدەکرێت، کە ئەویش دەروازەی شارۆچکەی سیدەکانە بە گوژمەی شەش ملیۆن و٣٧٠ ھەزار دینار،ئەم پروژانە بۆ زیاتر ئاوەندانکردنەوەی سنوری ئەم ناوچەیەیە .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق