شوان امین ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
وتەبێژی تەندروستی هەولێر،ڕەوشی هەولێر سەختە و کۆڕۆنا لەسەرجەم ماڵ و شوێنێک بڵاووبۆتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ۲ـی تشرینی دووەمی۲۰۲۰،وتەبێژی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند:"رەوشی هەولێر سەختە و كۆرۆنا لەسەرجەم ماڵ و شوێنەكان بڵاوبووەتەوە و هاووڵاتییانیش پابەندی ڕێنماییەكان نین.
ناوبراو باسی لەوەشکرد:" زۆربەی ئەوانەی لە نەخۆشخانەكانن پێویستیان بە چاودێری ورد هەیە ، پێشبینیش دەكەن بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما و پابەند نەبوونی هاووڵاتییان، ژمارەی توشبووان زیاتر ببێت".
لەکۆتایشدا وتەبێژی تەندروستی هەولێر ووتی:" کە بڕیاری دواخستنی خوێندن بڕیارێكی باش بووە و نزیكەی ٢ بۆ ٣ هەزار كەس لە ناوەندەكانی خوێندن لە هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق