سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق ڕوبەڕوی دۆخی مەترسیدار دەبێتەوە، چونکە داهاتی نەوت بەشی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان ناکات.
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند،" لەئێستادا داهاتەکانی عێراق بەشی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ناکات، لەکاتێکدا ساڵی ٢٠٠٥ کۆی مووچەی فەرمانبەران بریتیبوە لە ٢٠%ـی داهاتی نەوت."
گووتیشی،" لەئێستادا سەرجەم داهاتی نەوت بۆ موچە تەرخانکراوە بە رێژەی ١٠٠%، لەگەڵ ئەوەشدا کورتهێنان بۆ مووچەی فەرمانبەران، شایستە داراییەکان و خانەنشینان بونی هەیە لە دوو ساڵی رابردودا.
باسی لەوەشکرد،" زیادبونی خەرجییەکان لە مووچەی فەرمانبەران، شایستە داراییەکان و مووچەی خانەنشینان بەرێژەیەکی نائاسایی زیادیکردوە و لەئێستادا ١٠٠% داهاتەکانی دەوڵەت بۆ ئەو سێ بوارە دەڕوات.
عەلاوی ئەوەشی ووت، کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوریەکان کارێکی گرنگە، بەڵام داهاتە ناو نەوتییەکان بەشی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان ناکات و کاردەکەن لەسەر زیادکردنی سەرچاوەی داهاتەکان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق