عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
وەزارەتى ناوخۆی عێڕاق ڕایدەگەیەنێت، لەدواى شەڕى دژى داعش ڕێژەى خۆكوشتن لەو وڵاتەدا لە دوو ساڵى ڕابردوودا زیادی کردووە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن و پهیوهندییهكانى وەزارەتى ناوخۆی عێراق رایگەیاند:" بەپێى ڕاپۆرتەكان حاڵەتەكانى خۆکوشتن لە عێڕاق زیادی کردووه و بە تایبەت لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەڕێژەیەکی زۆر زیادیكردووە".
ناوبراو ڕاشیگەیاند،" لەساڵى ٢٠١٨ ژمارەى حاڵەتەكانی خۆكوشتن ٥١٨ حاڵەت بوونە و لەساڵى ٢٠١٩ ڕێژەکە زۆر بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە ٥٨٨ حاڵەتی خۆ کوشتن".
زیادبوونی ڕێژەی خۆ کوشتن لە عێڕاق بۆ چەندین شێوازی جۆراوجۆر دەگەڕێتەوە، بەتایبەت لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی چەندین کێشەی سیاسی و قەیرانی ئابووری و کێشە کۆمەلایەتیەکان، ڕێژەی خۆ کوشتن بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق