شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
وتەبێژی هاتووچۆ هەرێم ڕایگەیاند بە دوو قۆناغ لە مانگی داهاتوودا دەست بە گۆڕانکاری لە مۆڵەتی شۆفێریدا دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ۲ـی تشرینی دووەمی۲۰۲۰،عەمید ئەسعەد مەلاكەریم وتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:"بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا گۆڕانكاری بەسەر شێوازی مۆڵەتی شوفێریدا بێت و بە دوو قۆناغ گۆڕانكارییەكە ئەنجام دەدرێت، قۆناغی یەكەم لە سەرەتای مانگی داھاتوودا جێبەجێ دەكرێت، كە شوفێر لە رێگەی نووسینگەكانی مەشقەوە فێری شوفێری دەكرێن و دواتر لە رێگەی فۆڕمێكەوە داوای دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری لە ھاتوچۆ دەكەن".
ناوبراو باسی لەوەشکرد:" لە قۆناغی دووەمدا شێوازی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان یەك دەخرێت و بە شێوازێكی نێودەوڵەتی و ستاندارد مۆڵەت بە ھەر كەسێك دەدرێت ببێتە شوفێر و سیستەمی پێشوو جێبەجێ ناكرێت".
لەکۆتایشدا وتەبێژی هاتووچۆی هەرێم ووتی:"كه ئێستا لە چەند بەڕێوەبەرایەتییەك بە كوردی لەسەر مۆڵەتی شوفێری نووسراوە و ئەوانەیشی ماون لە قۆناغی داھاتوودا ھەموو مۆڵەتەكان دەكرێن بە كوردی و پڕۆژەكە بە تەواوەتی جێبەجێ دەكرێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق