سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی لێژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردتەوەی دەستور کرد، تێیدا داواکراوە لێژنەکە ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیان ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند:" دوای ئەوەی مشتوومڕ لە نێوان لیژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق دروست بوو لەسەر هەندێک ماددەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش ماددەی ١٤٠ی دەستوور، رۆژی پێنج شەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی داوای کۆتایی هێنانی کارەکانی ئەو لیژنەیەی کرد".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە،" لە نوسراوەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا کە ئاراستەی لیژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی دەستوور کراوە ، داوا کراوە کە لیژنەکەیان کارەکانی خۆیان راگرن و راپۆرتی کۆتایی خۆیان رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن".
باس لەوەش کراوە،" دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژە بەوە دەکات کە لیژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی دەستوور کە بە فەرمانی ژمارە ٢٢١ لە رێکەوتی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، پێکهێنرا به پيى ماددةى ١٤٢ ى دەستورى عيراقى ماوەی ٤ مانگی لەبەردەم بوو بۆ ئەوەی پێشنیارەکانی خۆیان لە مەڕ هەموارکردنەوەی دەستوور ئامادە بکەن، بەڵام لەو ماوەیەی کە پێیان درا و بگرە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە دەرفەتێکی زیاتریشیان پێدرا".
ئاماژە بەوەش کراوە،" بەڵام ئەو لیژنەیە تا ئێستا نەیتوانی له ماوەی دەستووریدا کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات، بۆیە پێویستە کۆتایی بەکارەکانی بهێنێت و راپۆرتی کۆتایی پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق