عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای کەرکوک - هەولێر لە نێوان سێ ئوتومبێل دا کەسێک گیانی لەدەستدا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا فازل حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند:" کاتژمێر ٤:١٥ خولەکی ئێوارەی ئەمرۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر - کەرکوک لەنزیک دۆلە بەکرە، پیکابێکی دەبل لە کەرکوکەوە بەرەو هەولێر دەهات بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆلی لەدەستدا و لەشەقام دەرچو خۆی کێشا بە تانکەرێکی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتیەکان و لەهەمان کات ئوتومبێلێکی جۆری تەکسی بوو ئەوەی تۆشی ڕووداو نەبێت خۆی کێشا بە هەڵدێڕی شەقامەکەوە و لە ئەنجامدا شۆفێرو سەرنشینی پیکابەکە گیانیان لەدەستدا".
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، هۆشداری دەدات و دەشڵێت،" تکایە شەقامەکان تەرن وەمەودای بینین کەمە بۆیە هەتا بۆتان دەکرێت ڕێکارەکانی هاتووچۆ جێبەجێ بکەن تا دووربن لە هەر جۆرە ڕووداوێک.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق