وێنە.. لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی دەستگیرکران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 26 نوفمبر 2020

وێنە.. لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی دەستگیرکران


  

 سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لە قەزای چەمچەماڵ سی کەسیان بە تۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی دەستگیرکردووە کە ترس و دڵەڕاوکێیان لای هاوڵاتیان دروستکردووە. 


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لە چوارچێوەی هەوڵەکانیاندا توانیویانە سێ کەس بەناوەکانی س، ف، ع گ، ن، م چ، ش، ح لە نزیک زانکۆی چەرمۆ لە قەزای چەمچەماڵ کە تەقەی هەڕەمەکیان کردبوو دەستگیربکەن. 


ئاماژە بەوەشکرا،" تۆمەتباران دانیشتوی چەمچەماڵن و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە راگیراون.

 

ئەوەش هاتووە، کە دوو دەمانچە و یەک کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە ئۆپترای تەقەکەرەکان دەستی بەسەرداگیراوە.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق